سەدر: پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ەتی، پۆستەکان لەسەر شێوازی پێشوو دابەش دەکرێنەوە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد دەبێت.

سەڵاح عوبەیدی وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر جەختی لەوە کردەوە، ڕەوتی سەدر سورە لەسەر پێکهێنانی حکەمەتی زۆرینەی نیشتیمانی و حکومەتی تەوافوقی ڕەتدەکاتەوە، دەشڵێت “موقتەدا سەدر تا ئێستا پێی وایە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی لە بەرژەوەندی گەلی عێراقە، پێداگری کردن لەسەر حکومەتی تەوافوقی دووبارە کردنەوەی هەمان هەڵەی حکومەتەکانی پێشووە لە عێراق”.

ئاماژەی بەوەشدا، هەرچەندە تا ئێستا گفتو گۆ نەکراوە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بەڵام، وەک پێشوو دابەش دەکرێنەوە، سەرۆک کۆمار بۆ کورد دەبێت، سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننەو سەرۆک وەزیرانیش بۆ شیعە دەبێت، ئەگەر هەر گۆڕانکارییەکیش بکرێت لە ڕێگەی ڕێکەوتنەوە دەبێت، هەروەها وتیشی پێویستە لایەنە کوردیەکان خۆیان ڕێکبکەون لەسەر چۆنیەتی دابەشبوونیان لە حکومەتدا.

دوای ئەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو سەدر بانگی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەی کرد بۆ ماڵەکەی خۆی، تاوەکوو کۆبوونەوە بکەن لەسەر پێکهێنانی حکومەت، لە ئەنجامدا موقتەدا سەدر سوربوو لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی ڕەتی کردەوە حکومەتی تەوافوقی پێکبهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا