ئەمریکا سیستمی دژە موشەکی لە هەولێر دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بە میدیاکانی ڕاگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی هەریر لە شار هەولێر، سیستمی دژە موشەکی جێگیر دەکەن.

سەرچاوەکە وتی، دوێنێ فڕۆکەکانی ئەمریکا سیستمی دژە موشەکیان لە بنکەی هەریر لە قەزای شەقلاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر جێگیرکردووە.

وتیشی، هێزەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک ڕاهێنانیان ئەنجامداوە، لە ڕێگەی فڕۆکەوە ڤیدیۆی گوند و ناوچەکانی هەولێریان گرتووە، هەروەها هەندێک دەنگ لە بنکەکەوە بیستراوە کە بووەتە هۆی بێزارکردنی دانیشتوانی ناوچەکە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا