مباپی دەیەوێت چارەنووسی خۆی لەگەڵ ریاڵ یەكلایی بكاتەوە

كیلیان مباپی، هێرشبەری فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت بەزوویی چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەی ریاڵمەدرید و پێرێزی سەرۆكی یانەكە یەكلایی بكاتەوە.

ئەوەی وایكردووە مپابێ ئەو هەڵوێستەی وەربگرێت ئەو هەڵسوكەوتانەی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدە كە دەیانكات ئەوەش نیگەرانی ئەو یاریزانەی لێكەوتوەتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا وەرزشییەكان مباپی دەیەوێت ئەو بۆندە لەمساڵ یەكلایی بكرێتەوە، بەپێچەوانەوە بۆندەكەی لەگەڵ یانەی پاریس نوێ دەكاتەوە.

باس لەوەش دەكرێت، یاریزانەكە زانیویەتی پێرێز و ریال مەدرید دەیانەوێت مباپی گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە و ئەم وەرزە یاری بۆ پاریس سانجێرمان بكات، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بەبێ بەرامبەر بیبەنە ریزەكانیانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا