بارسا شۆڕش دەکات لە پێناو مباپێ

ئەم بابەتە 1061 جار بینراوە

هەرچەندە دەنگۆی نزیکبوونەوەی مباپێ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆر گەرم بوو بەڵام ناسر خلێفی بە مەسجێک ئەم باسەی کپ کردەوە و ڕایگەیاند مباپی ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت لەگەڵ یانەکەدا .

دوێنێ بەفەرمی نیماریش ڕایگەیاند گەر وەرزی داهاتوو مباپێ بەردەوام نەبێت ئەوا منیش گرێبەستەکەم هەڵدەوەشێنمەوە .

کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردوە یانەی بارسا ئامادەیە لە پێناو ڕازیکردنی مباپێ بەیانەی بارساوە شۆڕش بکات ، سپۆڕت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بارسا ئامادەیە هەر یەک لە ( کۆنتیۆ ، ئۆمتیتی ، گریزمان ، دێمبڵی ) و بڕی سەد ملیۆن پێشکەشی پاریس بیکات لە پێناو ئەوەی دەستبەرداری ئەستێرە فەڕەنسێکە بێت .

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک