پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی کۆمپیوتەری نوێی مەیت بووک بەرهەم دەهێنێت، تایبەتمەندیەکانی وایلێدەکات یەکێک بێت لە باشترین کۆمپیوتەرەکانی ئەمساڵ.
کۆمپیوتەری مەیت بووک ١٦ پێکهاتەکەی لە کانزا و ئەلەمنیۆم بەشێوەیەکی جوان و تەنک دروستکراوە و کێشێکی کەمی هەیە، دیقەی پیشاندانەکەی ٢٥٢٠/١٦٨٠ پێکسڵە، نوێترین تەکنیکی وێنە و ڤیدیۆی تێدابەکارهاتووە.
چارەسەرکەرەکانی ڕایزن فایف ٥٦٠٠ ئێچ و ڕایزن سێڤن ٥٨٠٠ ئێچی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی ١٦ گێگابایتە، میمۆریەکەی ٥١٢ گێگابایتە و لەجۆری ئێس ئێس دیە، چارەسەرکەرەکانی کۆمپیوتەرەکە تایبەتمەندی ساردکردنەوەی کۆمپیوتەرەکەیان هەیە لەکاتی بەکارهێنانی زۆر و سەیرکردنی ڤیدیۆ و یاریکردندا ناهێڵن پلەی گەرمی بەرزبێتەوە.
ئامێرەکە دوای یەکجار بارگاویکردنی تەواو توانای ١٢ کاتژمێر کارکردنی هەیە، دوای ١٥ خولەک بارگاویکردنیش توانای سێ کاتژمێر و نیو کارکردنی هەیە، چاوەڕوان دەکرێت هواوی یەکەمجار نموونەی کۆمپیوتەرەکانی لە چین بخاتە بەردەست، دوای ماوەیەکیش لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەست دەبێت بە نرخی ٩٧٥ دۆلار.