پێکهاتەکانی پاراستنی نینۆک لە بەهاردا

پۆڵەتیک پرێس

کەمی کانزا و ڤیتامینەکان هۆکارێکە بۆ شکانی نینۆکەکان، لەڕێگەی چەند پێکهاتەیەکی سروشتییەوە دەتوانیت گرنگی بە نینۆکەکان بدەیت و ڕێگری شکانیان بکەیت.

تقوية الاظافر بزيت الزيتون والليمون | مجلة سيدتي

-زەیتی زەیتون خۆراکی نینۆکەکانە و چواردەوری نینۆکەکان شێداردەکاتەوە، ئاوی لیمۆش تایبەتمەندییەکی زۆری هەیە بۆ نینۆکەکان بۆیە تێکەڵکردنی زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ سوودێکی زۆری هەیە، دوو کەوچکی گەورە لەهەریەک زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ تێکەڵ دەکەیت، لە نینۆک و چواردەورەکەی دەدەیت بۆ ماوەی پێنج خولەک، ڕۆژانە ئەم کردارە دەکەیت بۆ بەهێزبوون و شێدارکردنەوەی نینۆکەکان.

زيت الزيتون والليمون للحفاظ على أظافرك من الكسر.. اعرفى الطريقة - اليوم  السابع

-ئاوی لیمۆ بۆ بەهێزکردنی نینۆکەکان، ئاوی یەک لیمۆ لەگەڵ کەوچکێکی گەورە بەیکن پاودەر تێکەڵ دەکەیت، لە دەست و نینۆکی دەدەیت بۆ ماوەی پێنج خولەک، پێش شتنی چەن دڵۆپێک زەیتی ئەرگانیشی لێدەدەیت.

أفضل 5 طرق منزلية فعالة لتقوية الأظافر الهشة | قمرين

-زەیتی بادەمی شیرین بۆ گەشەی نینۆکەکان، سێ دڵۆپ ئاوی لیمۆ لەگەڵ کەوچکێکی گەورە زەیتی بادەمی شیرین تێکەڵ دەکەیت و لە نینۆکی دەدەیت، هەفتەی سێجار دوبارەی دەکەیتەوە.

فوائد زيت اللوز الحلو للجلد والبشرة - اليوم السابع

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا