چوار خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات بۆ تەندروستی بەسوودن

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی پسپۆڕ لەبواری خۆراک ڕێنمایی دەدەن دەربارەی چوار خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات کە بۆ تەندروستی جەستە بەسوودن.

بەپێی ماڵپەڕی”healthline”ی پزیشکی، زانایان باس لەوەدەکەن بیرکردنەوە لەوەی کاربۆهیدراتەکان بەشێوەیەکی گشتی زیانیان بۆ تەندروستی هەیە و هۆکارن بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و قەڵەوی کارێکی هەڵەیە، هەندێک لە خواردنەکان کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن ئەوانیش:

-پەتاتەی شیرین
بەپێی توێژینەوەکان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامین ئەی، سی و کانزای پۆتاسیۆمە، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکان دەکات.

طريقة عمل بطاطا مشوية بالروزماري - شملولة

-مۆز
بەپێیتوێژینەوەیەکی زانکۆی”بیردو” لە ویلایەتی ئیندیانای ویلایەتە یەکگرتووەکان مۆزێک نزیکەی 31 گرام کاربۆهیدراتی تێدایە و ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، 100 گرام پەتاتەی شیرین نزیکەی 20.7 گرام کاربۆهیدراتی تێدایە.

تعرف على أبرز فوائد أكل الموز على الريق | الطبي

-سێو
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی، دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکانە، سوودێکی زۆری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێن و تەندروستی دڵ هەیە، 100 گرام لە سێو نزیکەی 16 گرام کاربۆهیدراتی تێدایە.

أضرار التفاح على المعدة - مفهرس

-شۆفان
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان، نزیکەی 81 گرام لە شۆفان 54 گرام کاربۆهیدراتی تێدایە، توێژینەوە زانستییەکان جەختیان کردۆتەوە خواردنی شۆفان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، چونکە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ و شەکری خوێن دەدات.

القيمة الغذائية للشوفان بأنواعه المختلفة | الطبي

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا