هۆکاری دروستبوونی ئازاری سەر لەدوای نانخواردن

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕێکی تەندروستی بواری خۆراک باس لە هۆکاری سەرئێشە لەدوای نانخواردن دەکات، پزیشکەکە دەڵێت دروستبوونی سەرئێشە لەدوای نانخواردن لەوانەیە هۆکاربێت بۆ نەخۆشی شەکرە.

پزیشکەکە باس لەوەدەکات دروستبوونی ئازاری سەر لەدوای نانخواردن بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە ڕێژەی شەکر و تێکچوونی کردارەکانی پەنکریاسەوە هەیە، چونکە لەوکاتەدا کرداری بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لەجەستەدا تێکدەچێت و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و لەناکاو دابەزینیشی، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی دروستبوونی سەرئێشەیە.

تسبب مرض خطير| أطباء يحذرون من أكل وجبة العشاء قبل النوم مباشرة | الوفد

لەگەڵ ئەوەشدا مەرج نییە هەموو کاتێک دروستبوونی ئازاری سەر لەدوای نان خواردن بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە بێت، هەندێکجار بەهۆی هەستیاریەوەیە بەرامبەر خواردنێک، بەڵام لەگەڵ دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا