پۆڵەتیک پرێس
چۆن دەزانیت منداڵە بچکۆلەکەت، بەشێک یاخود تەواوی هەستی بیستنی لە دەست داوە؟چەند نیشانەیەک هەیە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت هەستی پێبکەیت و باشتر زووتر چارەسەری بۆ وەرگریت.
لە دەست دانی هەستی بیستن لە منداڵاندا ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر، توانای قسە کردنیان هەروەها، پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیان، کاریگەری هەبێت لەسەر گەشە کردنیان، باشترە دایک و باوکان چاودێری منداڵەکانیان بکەن چونکە ڕەنگە زوو زانین، بە کێشەکە یارمەتیدەربێت بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت
نیشانەکانی لە دەست دانی بیستن لە منداڵی ساوادا بریتیە لە
١-منداڵەکە هەست بە ڕوودانی ڕووداوێکی بێزارکەر ناکات.
٢-لە تەمەنی سێ مانگیدا دەنگی دایک و باوک ناناسێتەوە.
٣-لە تەمەنی شەش مانگیدا سەرو چاوی بەو ئاڕاستیەدا نابات کە دەنگێکی لێیە یاخود کە بانگی دەکەی.
٤-کاتێک دەگاتە تەمەنی ساڵ ڕەنگە نەتوانێت بە باشی قسە بکات یاخود وشەکانت بۆ دووبارە بکاتەوە.
نیشانەکانی لە دەست دانی بیستن لە منداڵی تەمەن سەروو ساڵ و دوو ساڵ
١-کەم توانایی لە قسە کردن
٢-فێربوون بە قورسی
٣-تاقەتی گوێگرتن لە تەلەفزیۆن و سەیرکردنی نیە
٤-وەڵامی بۆ ڕووداوەکان نیە
٥-کاتێک کەسێک بانگی دەکات گوێی لێ نیە.
لە کاتی هەست کردن بەم حاڵەتانەدا باشتر، وایە بە زووترین کات منداڵەکەت بەریتە لای پزیشکی پسپۆڕ بۆ وەرگرتنی چارەسەر.