پاش سێتیان ئەبیداڵیش ئاوت

پۆڵەتیك سپۆڕت

كەمێك پێش ئێستا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەواڵی دووەم دوورخراوانی لە یانەكە بڵاو كردەوە.

پاش ئەوەی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی تووشی داڕووخانێكی وەرزشی گەورە هات لە پێكهاتەی تۆپی پێی یانەكەدا و لە چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزەدا بە شێوەیەكی كارەساتباری ماڵئاوایی كرد پێویستی كۆكردنەوەی ماڵی كەتەلۆنییەكان بووە گرنگترین كار بۆ ئیدارەكەی بارتۆمیۆی سەرۆك یەكەم كاریش كە پێی هەستان دوورخستنەوەی كیكی سێتیانی ڕاهێنەر بوو كەمێك پێش ئێستاش هەواڵی دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری هونەری یانەكە ئیریك ئەبیداڵی بەرگریكاری فەڕەنسی پێشووی بوو كە ماوەی چەند ساڵێكە ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات.

ڕۆژنامەكانی نزیك لە بەرشەلۆنەوە باس لەوە دەكەن كە بارتۆمیۆ دەیەوێت پێش كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتی كردنی بۆ یانەكە چاكسازی بكات و جارێكی تر بەرشەلۆنە بگەڕێنێتەوە سەر ڕێچكە ڕاستەكەی جارانی ئینجا هەڵبژاردن ئەنجام بدات.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا