خوێنەرانی پۆڵەتیك سپۆڕت بەشدار بن

پۆڵەتیك: سپۆڕت

ئازیزان و خۆشەویستانمان سەردانیكەرانی پێگەكەمان كە ماوەیەكی كەمە بۆتە میوانی نێو دونیای دیجیتاڵیتان حەز دەكەین ئێوەی خوێنەر و سەردانیكەرمان بۆچوونی خۆتان هەبێت سەبارەت بە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەكانی

بایرن میونخ X پاریس سانت جێرمان

لە ڕێی تۆماری ڤیدیۆیەوە ماوەی 2 خولەك بۆتان هەیە قسەی خۆتان بكەن لە سەر یارییەكە بە بۆچوونی تۆ دۆخی یارییەكە چۆن دەبێت هەردوو ڕاهێنەر چۆن یاری دەكەن یاریزانە دیارەكانی هەردوو یانە چۆن بە دەردەكەون.

دەتوانن لە ماوەی ئەو 2 خولەكەی لە سەر دەستتان دایە بە شێوەیەكی جوان ڤیدیۆكان تۆمار بكەن بە دەنگ و ڕەنگێكی باش دواتر بۆ پەیجەكەمانی بنێرن لە ئێستاوە تا سەعات 6 ی ئێوارەی یەك شەممە كە 4 سەعات پێش بەڕێوەچوونی یارییەكە دەكات ڤیدیۆكانتان بڵاو دەكەینەوە.

تێ‌ بینی:
1/ تكایە ناوی خۆتان و پیشەتان بڵێن
2/ لە كوێوە لەگەڵمانن
3/ هاندەری كامە یانەن نەك هەر ئەم دوانەی یاری كۆتایی دەكەن خۆتان هاندەری كوێن لە ڕاستیدا
4/ كامێراكەتان بە درێژی بێت
5/ لە شوێنێكدا بن دواوەتان ڕووناك نەبێت خۆتان تاریك دەربكەون
6/ شوێنەكەتان بە بێ‌ دەنگ بێت
7/ با قسەكانتان پوخت بێت و لەو 2 خولەكەدا بێت كە ڕێگەمان پێ‌ داون

لەگەڵ ڕێزمان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا