چین پاسپۆرتێکی نوێ بۆ هاوڵاتیانی دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

چین پاسپۆرتێکی نوێی بۆ هاوڵاتیانی دروست کرد، بۆ سەلماندنی بارودۆخی تەندرووستیان لە کاتی گەشت کردندا.

پاسپۆرتەکە دەریدەخات کە ئایا ئەو کەسەی گەشت دەکات ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتووە یاخود نا، هەروەها ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای تێدایە، لە ئێستاش دا پاسۆرتەکەیان بەردەستە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە ڕایگەیاند، ئەم پاسپۆرتە بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ گەشت کردن و چاککردنی باری ئابووری جیهان دروست کراوە، پاسۆرتەکەش پاسپۆرتێکی تەندروستیە، لە ئێستادا تەنها بۆ هاوڵاتیانی چینی بەردەستە، یەکەم پاسپۆرتە لە جیهاندا کە بە پاسپۆرتی کوتان ناسراوە.

ئەمریکاو بەریتانیاش لە ڕیزی ئەو وڵاتانەدان، کە بیر لە هاوشێوەی ئەو پاسپۆرتە دەکەنەوە، یەکێتی ئەوروپاش پاسپۆرتی سەوز دروست دەکات بۆ ئەوەی هاواتیانی بتوانن گەشت بکەن بۆ وڵاتانی دەوروبەریان کە پێشتر بە ئاسانی دەیانتوانی بڕۆن.

پاسپۆرتی کوتان تەواوی زانیاریە تەندروستیەکانی هاوڵاتیانی تێدایە، هەروەها گەشتە نێو دەوڵتیەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا