وەزیرێک داوا دەکات پارەی پێ بدەن لەبەرامبەر گرتنی وێنە لەگەڵیدا

پۆڵەتیک پرێس

گرتنی وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵ ئوشا ساکور وەزیری گەشت و گوزار و ڕۆشنبیری، لە ویلایەتی مادیای هیندستان نزیکەی ١٠٠ ڕوپیەی تێ دەچێت.

ڕەنگە ئەم هەواڵە لەلای هەندێک کەس سەیر بێت، کە یەم جار دەیبینن بەڵام وەیری هیندستان ڕایگەیاند بەفەرمی دەست دەکات بەو پرۆژەیەو هور کەسێک وێنەی سێڵفی لەگەڵ بگرێت ١٠٠ روپیەی لێ وەردەگرێت.

بەپێی بڵاوکراوەکان، ئوشا ساکور جەخت لەوە دەکاتەوە پارەکە دەڕوات بۆ سندوقی سەرۆک وەزیران، کە ئەویش سەربەو حیزبەیە کە خۆی ئەندامە تیایدا، بۆ حیزبەکەیان بەکاری دەهێنن.

ئاماژە بەوەش دەدات، کە هەموومان دەزانین گرتنی وێنەی سێڵفی کاتی دەوێت، هەندێک کات بە هۆی وێنە گرتنەوە چەندین کاتژمێر دواکەوتووین.

وتیشی بیرۆکەی کۆکردنەوەی وێنە سێڵفیەکان لە شێوەیەکی ڕێکخراوەوە دەگۆڕێت، بۆ پیشە، ئەوەی بیەوێت سێڵفی بگرێت دەبێت پارە بدات.

زۆربەی کات گفتوگۆکانی ساکور مشتومڕ بە دوای خۆیدا دەهێنێت، بەم دواییانە لە ناو خەڵکدا دەرکەوت بەبێ ئەوەی ماسک ببەستێت، وتی کە من نوێژ دەکەم بۆیە ماسک نابەستم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا