مستیلەیەکی ئاڵتون تەمەنی ٤٠٠ ساڵە

پۆڵەتیک پرێس

لەڕێگەی ئامێری پشکنینی کانزاکانەوە لە باخچەی بیک لە بەڕیتانیا، مستیلەیەکی ئاڵتون دۆزرایەوە تەمەنی ٤٠٠ ساڵە، مستیلەکە لەلایەن پیاوێکی تەمەت ٦٤ ساڵ دۆزرایەوە پێشتر ماسی فرۆشبووە.

مستیلەکە بە تەواوی لە ئاڵتون دروستکراوە، بۆ جوانکردنی یاقوتێکی سپی لە ناوڕاستەکەیدا بەکارهاتووە، نەخشی GL و سێ مۆمی تێدایە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٦٠٠ بۆ ١٦٥٠.

وابڕیارە مستیلەکە لە زیادکراوێکدا بفرۆشرێت، بڕیارە ئەم پارچە سەرنجڕاکێشە لە زیادکراوی هیستۆریکا Hansons Auctioneers بفرۆشرێت بە نرخی ٢٥٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠٠ جونیەی ئسترلینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا