پۆڵەتیک پرێس
چەندین خواردن و خواردنەوە هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی جەڵتەی مێشک و خوێن دەدەن، جەڵتەی خوێن توشی هەندێک بەشی گرنگی لەش دەبێت وەک دڵ، سی و مێشک، ئەگەر لەکاتی گونجاودا چارەسەر نەکرێت زیانی زۆری دەبێت.
هەندێک لەو خواردنانەی یارمەتی کەمکردنەوەی جەڵتەی دڵ و مێشک دەدات:
-زەنجەبیل
یەکێک لە باشترین شێوازەکانی بەکارهێنانی زەنجەبیل خواردنەوەی چای زەنجەبیلە لە بەیانیاندا، چای زەنجەبیل سودێکی زۆری بۆ خوێن هەیە، چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات، هەوکردن کەمدەکاتەوە.
-بیبەر
بیبەری تون تایبەتمەندی زۆری تێدایە، یارمەتی سوڕی خوێن و کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات، بۆیە پێویستە لە ژەمە خۆراکییەکاندا بەکاربهێنرێت.
-ماسی سەلەمون
ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا٣ ی تێدایە وەک، ماسی سەلەمون و تونە، باشترین خواردنن یارمەتی ئاسانکردنی کردارەکانی خوێن دەدەن، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن.
-دارچینی
بەکارهێنانی دارچینی تام و بۆنیکی خۆش بە خواردن و خواردنەوەکان دەدات بەتایبەتی لەناو چادا، هەروەها سودێکی تەندروستی زۆری هەیە.