ڕۆژانە خواردنی سێوێک چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

سێو یەکێکە لەو میوانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، ڕۆژانە خواردنی یەک سێو لە توشبوون بە نەخۆشیەکان دەتپارێزێت.

ڕۆژانە خواردنی سێوێک چی بەسەر جەستەت دەهێنێت:

-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکان، ڤیتامینەکان و کانزاکانی تێدایە، یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە هەستی تێربوون زیاد دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

من فوائد التفاح - موضوع

 

-یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.

-سێو ڕێژەیەکی زۆر ئەو شەکرە سوودبەخشانەی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی بۆیە وزە و چالاکییەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت.

-ڕۆژانە خواردنی سێوێک سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە، چونکە یارمەتی ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا