نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

بەراورد بەرۆژانی پێشوو، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك لەئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 55 دۆلارو 83 سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش (تەكساس) بە 53 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی 20ی ئەم مانگە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 56 دۆلارو 35 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لەساڵی رابردوەوەو تاوەكو بەهۆی رێكارەكانی رووبەڕووبونەوەی كۆرۆناوە نرخی نەوت زۆرترین هەڵكشان و داكشانی بەخۆیەوە بینیووە، بەجۆرێك گۆڕانكاریی نرخەكانی نەوت زۆر بەخێرایی روودەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا