بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی خۆی کەرەنتین کرد

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەدوای مامەڵەکردن لەگەڵ کەسێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی کەرەنتین کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، تیدرۆس ئەدهانوم گیبریسۆس بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەدوای پەیوەندیکردنی لەگەڵ توشبوویەکی کۆرۆنا خۆی کەرەنتین کرد و رایگەیاند، من باشم و هیچ نیشانەیەکم نییە بەڵام خۆم بەدوور دەگرم.

بەڕێوەبەرەکە لە تویتێکدا رایگەیاند، لەگەڵ پرۆتۆکۆلەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڕۆم و لە ماڵەوە درێژە بە کارەکانم دەدەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پابەند بین بە رێوشوێنە تەندروستییەکانەوە، لەوڕێیەوە دەتوانین بەسەر ڤایرۆسەکەدا سەرکەوین و کاریگەرییەکانی ئەو ڤایرۆسە کەم بکەینەوە و پارێزگاری لە سیستمە تەندروستییەکەمان بکەین.

لەماوەی رابردوودا، تیدرۆس لە هێڵی پێشەنگی ئەو چوارچێوەیەدا بوو کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دانرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا