شکستێکی هەواڵگری ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، هەواڵگری ئەمریکا شکستیهێناوە لە دیاریکردنی سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکیدا هاتووە، هەواڵگری ئەمریکا شکستیهێناوە لە دیاریکردنی سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەیتوانیوە دیاریبکات, ئایا ڤایرۆسەکە لە تاقیگەکانی چینەوە گوێزراوەتەوە یاخود لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوێزراوەتەوە.

بەپێی رۆژنامەکە، هەواڵگری هەستاوە بە پێدانی راپۆرتێکی نهێنی بە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ناوەڕۆکی راپۆرتەکە بڵاوببێتەوە.

ئەوەش هاتووە، لەدوای ئەوەی ماوەی 90 رۆژە توێژینەوەکان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامی هەیە، نەتوانراوە بڕیار لەسەر رەچەڵەکی ڤایرۆسەکە بدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی ئایاری رابردوو، جۆ بایدن داوای لە هەواڵگری ئەمریکا کرد راپۆرتێک ئامادە بکەن لەبارەی رەچەڵەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا