پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی مژده‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنا ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر دروستبكرێت و به‌جیهاندا دابه‌شبكرێت.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمپانیای فایزه‌ر ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ریخستووه 90%ی خۆبه‌خشه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌رێنییان لێ به‌ده‌ركه‌وتووه، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕایگه‌یاند، به به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه ڕێڕه‌وی كۆرۆنا ده‌گۆڕێت.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له به‌هاری ساڵی داهاتوودا ئه‌و ڤاكسینه ده‌توانێت ئاڕاسته‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگۆڕێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ریه‌كه له جۆ بایدن، كاندیدی سه‌ركه‌وتوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشوازییان له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی فایزه‌ر بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا كرد.
كۆمپانیای فایزه‌ر ئاشكرایكردووه، ڤاكسینه‌كه له‌دوای 28 ڕۆژ له‌یه‌كه‌م كوتان و دوای یه‌ك هه‌فته له كوتای دووه‌م، كاریگه‌رییه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رده‌كه‌وێت.