رووداوێکی تەقەکردن لە ئەمریکا کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی شەشی دیکەی لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکدا لە شاری مێمفیسی ئەمریکا رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون.

پۆلیسی شاری مێمفیس لە ویلایەتی تێنێسی لە پەڕەی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ماڵپەڕی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردووەتەوە، لە شوێنی رووداوەکە تەرمی دوو قوربانیان دۆزیتەوەتەوە.

راشیگەیاند، شەش کەسی دیکە بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەکراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

رووداوی تەقەکردنەکە درەنگانی شەوی شەممە (20ی نیسان) بەکاتی ناوخۆیی، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی تایبەتدا لە نزیک پارکی (ئۆرەنج ماونت)ـی شاری مێمفیس لە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا روویداوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس ئاهەنگەکە مۆڵەتی نەبووە بەڵام 200 بۆ 300 کەس تێیدا بەشداربوون.

تەقەکردن بە یەکێک لە هۆکارە باوەکانی مردن لە ئەمریکا دادەنرێن و زۆترین جار دووبارە دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئاسان دەستخستنی چەک لەلایەن هاوڵاتییانی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا