هێزەکانی عێراق چوار چەکداری داعشیان لە ئەنبار لەناوبرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی عێراق لە ئەنبار چوار چەکداری داعشیان کوشت و دووانی دیکەشیان دەستگیرکرد.

ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە بیابانەکانی ئەنبار، هێزەکانی عێراق چوار چەکداری داعشیان کوشت و ئۆتۆمبێلەکەشیان لەناوبردن.

لەلایەکی دیکەوە دەستەی حەشدی شەعبی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لیوای 27ی حەشد توانیوێتی لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئەنبار دوو چەکداری داعش دەستگیربکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵگری عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین توانی حەوت چەکداری دیکەی داعش دەستگیربکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا