تێکشانی دوو فڕۆکەی سەربازیی یابان هەشت قوربانی لێدەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئەنجامی بەریەککەوتنی دوو هەلیکۆپتەری هێزی دەریایی یابان لە دەریای هێمن، سەربازێک گیانی لەدەستدا و حەوتی دیکە بێسەروشوێنن.

وەزارەتی بەرگریی یابان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە 20ـی نیسان، دوو هەلیکۆپتەری سەر بە هێزی دەریایی یابان لەکاتی ئەنجامدانی مەشقی سەربازی لە نزیک دوورگەی ”ئیزو” لە زەریای هێمن تێکشکاون و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوتی دیکەش بێسەروشوێنن.

رووداوەکە درەنگانی شەوی شەممە روویداوە، مینۆرو کیهارا، وەزیری بەرگریی وڵاتەکە دەڵێت، “دوو فڕۆکەکە سەرقاڵی ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بوون لەسەر چۆنییەتیی بەرەنگاربوونەوەی ژێردەریاییەکان لە شەودا”.

دەشڵێت: تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام وا دەردەکەوێت کە پێکدادان لەنێوان هەردوو هەلیکۆپتەرەکەدا روویدابێت.

ماوەی چەند ساڵێکە یابان بە هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، پلانی بەرەوپێشبردنی توانا سەربازییەکانی هەیە، ئەمەش بەتایبەتی پاش زیادبوونی هەڕەشەکانی چین و کۆریای باکوور لەناوچەکە.

لە رووداوێکی هاوشێوەدا و لە نیسانی ساڵی 2023، هەلیکۆپتەرێکی یابانی کە 10 سەرنشینیی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبوو، لە دوورگەی میاکۆ لە باشووری ئۆکیناوا تێکشکا و هیچ کام لە سەرنشینەکان رزگاریان نەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا