پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
برایه‌كى ماكوان كه‌ریم دواین زانیارى له‌سه‌ر چاره‌نووسى ماكوان كه‌ریم نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس له زیندان له رێگاى پۆڵه‌تیك پرێسه‌وه ئاشكراده‌كات.
توانا كه‌ریم براى ماكوان كه‌ریم، ده‌رباره‌ى چاره‌نووسى ماكوان كه‌ریم وتى: مامۆستا ماكوان ئێستا له زیندانه له وڵاتى نه‌رویج بارودۆخى زۆرباشه.
وتیشى: ئه‌وه‌ى كێشه‌یه بۆ ئێمه و بۆ خۆیشى ئه‌وه‌یه تۆمه‌ته‌كه زۆر روون نیه، چونكه مامۆستا ماكوان رۆژنامه‌نووسێكى نێوده‌وڵه‌تییه، سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى رێگابوو، نووسه‌رێكى به‌توانابوو، ئه‌و كه‌سانه له ئه‌وروپا هه‌وادارێكى زۆریان هه‌یه، تا ئێستاش تۆمه‌ته‌كان روون نین.
باسى له‌وه‌شكرد، وڵاتى نه‌رویج و سوید‌و وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌ناڤیاش هیچ شتێكیان له‌سه‌ر ماكوان كه‌ریم نیه، به‌ڵام له‌هۆى چه‌ند تۆمه‌تێكى لابه‌لا ئه‌م دۆسیه‌ى بۆ دروست كرا له ئیتالیا، كاتێك له دادگاى نه‌رویج دادگایى كرا ژنێكى به‌ته‌مه‌ن دادگایى كرد، كاتێك بۆى ده‌ركه‌وت هیچ شتێكى له‌سه‌ر نیه و باوه‌شى پێداكردو پێى وت تۆ كوڕى منى و هیچ شتێكت له‌سه‌ر نییه. دوو ده‌زگاى هه‌واڵگرى نه‌رویجى و ئیتالى ئه‌م كاره‌یان كردووه.
هێماى به‌وه‌شكرد، ئێستا هه‌واڵى ده‌زانین له زیندانایه ئێستاش سه‌رقاڵى نووسینه‌و پێمان وایه زیندانیكردنه‌كه‌ى جێى شانازییه بۆ ئێمه و هه‌موو موسڵمانێك.