خەڵکی پێنجوێن چوونەتە بەردەم ماڵی قائیمقام و داوایەکی لێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک لە دانیشتووانی قەزای پێنجوێن چوونەتە بەردەم ماڵی زانا رەحمان، قائیمقامی قەزاکە و داوای لێدەکەن بگەڕێتەوە بۆسەر کارەکەی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک لە دانیشتووانی قەزای پێنجوێن لەبەردەم ماڵی زانا رەحمان کۆبوونەوە و داوایان لێکرد بگەڕێتەوە بۆسەر کارەکەی و دەست لەکارنەکێشێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 13ی ئەم مانگە لە نامەیەکی کراوەدا زانا رەحمان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و وتی، وەک بەرپرسێک کە هەستی بەرپرسیارێتیم هەیە لەبەردەم خودای گەورە و ئەمانەتی بەرپرسیارێتیم لەسەر شانە بەرامبەر بە خەڵکی سنووری قەزای پێنجوێن دەست بەرداری پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن دەبم.

ماوەی چەند ڕۆژێک لە قەزای پێنجوێن دژی کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، تا ئەمڕۆ بەفەرمی بڕیاردرا دۆخی کارەبای قەزاکە چاکبکرێت و کارەبایان بۆ بکرێتەوە بە 24 کاتژمێریی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا