قوباد تاڵه‌بانی: لە هەمو کات زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی نیشتمانی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگه‌یاند، هەرێم و عێراق لە هەمو کات زیاتر پێویستیان بە عەقڵییەتی كۆكەرەوە و یەكڕیزی نیشتمانی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و چاكسازییە، کە ئەوکات سەرۆک مام جەلال بەرجەستەی کردبو.

قوباد تاڵه‌بانی ڤیدیۆیه‌كی مام جه‌لالی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌ پێكه‌وه‌ ژیانی پێكهاته‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌كات، نوسیویه‌تی، 19 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار لە عێراقدا سەرۆکێک دەستبەکاربو کە کۆدەنگی هەمو لایەنە سیاسییەکان و هەمو پێکهاتەکانی عێراقی لەسەر بو و ئەزمونی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی هەبو لەپێناو ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری و دابینکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردا.

مام جەلال لە پەیامە ڤیدیۆکەیدا دەڵێت، “دەبێت لە کەرکوک بەجۆرێک کاربکەین کە هەموان هەست بکەن کە ماف و بەشیان دەدرێت، چونکە تەنها قسەکردن بەس نییە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا