ئه‌گه‌ر تره‌مپ حزبێكی نوێ دروستبكات ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی چه‌ند ده‌بێت؟

ئەم بابەتە 83 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك نزیكه‌ی نیوه‌ی لایه‌نگرانی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ دروستكردنی پارتێكی نوێی سیاسین له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكاوه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك كه‌ ڕۆژنامه‌ی “USA Today”ـی و زانكۆی “سۆڤۆلك” ئه‌نجامیانداوه‌، 46%ی له‌ده‌نگده‌رانی كۆمارییه‌كان پشتگیریی له‌وه‌ ده‌كه‌ن تره‌مپ حزبێكی نوێ دروستبكات.

هه‌ر له‌و ڕاپرسییه‌دا ئه‌و ژماره‌ ده‌نگده‌ره‌ی كۆمارییه‌كان ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ بچنه‌ پاڵ حزبه‌كه‌ی تره‌مپ، له‌به‌رامبه‌ردا 27%ی ده‌نگده‌رانی كۆمارییه‌كان له‌گه‌ڵ دروستكردنی حزبێكی نوێ له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌ نه‌بوون.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپرسییه‌كه‌دا 76%ـی ده‌نگده‌ری كۆمارییه‌كان ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ ئه‌گه‌ر تره‌مپ بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024ـی ئه‌مریكا خۆی كاندید بكات، ده‌نگی پێبده‌ن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک