کەشتییەکەی نۆکەندی سویس کەوتەوە سەر رێرەوی خۆی

ئەم بابەتە 95 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئینچکاپ بۆ خزمەتگوزاری بارکردنی کەشتی رایگەیاند، کەشتیی ئێڤەر گرین کە لە نۆکەندی سویس گیریخواردبوو لە ئێستادا کەوتووەتەوە سەر رێڕەوی خۆی و پارێزراوە.

پێشتر ئیدارەی نۆکەندی سویس رایگەیاند، تیمێکی فریاکەوتن دەستیکردووە بە ئۆپراسیۆنی گەڕاندنەوەی کەشتی ئێڤەر گرین بۆسەر رێڕەوی خۆی.

لە بەیاننامەیەکدا دەستەی نۆکەندی سویس ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا کار بۆ کونکردنی ناوچەکانی بەردەم کەشتییەکە دەکرێت بە قوڵی 18 مەتر لەپێناو ئەوەی بە ئاسانی کەشتی ئێڤەر گرین بخرێتەوەسەر رێرەوی ئاسایی خۆی.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو كەشتییەكی بارهەڵگری بازرگانی لەنۆكەندەكەدا تووشی كێشە بوو گیری خوارد، بەو هۆیەشەوە، هاتووچۆ لەناو نۆكەندی سویس راگیرا، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانی دانا.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک