ئایا ئۆڵۆمپیادی فەرەنسا دەبێتە هۆی ئاگربەستی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە بچێت، یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە 26ی تەمموزدا بە مەراسیمێک دەکرێتەوە کە پێشبینی دەکرێت بەهۆی گەورەییەکەیەوە دەنگدانەوەی هەبێت، بەو پێیەی شاندە بەشداربووەکان بە درێژایی ڕووباری سێن لە ناوەڕاستی پاریس تێدەپەڕن.  فەرەنسا و سەرۆکەکەی بە پەرۆشن بۆ سەرکەوتنی مەراسیمەکە، جگە لەو ڕێکخەرانەی کە گرەو لەسەر ئەم تەماشاکردنە بێ وێنەیە و بوێرانە دەکەن بۆ شکاندنی نەریتەکان و کاریگەرییەکی گەورە دروست دەکەن.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا هیوادارە ” ئاگربەستی ئۆڵۆمپی” بسەپێنێت کە بەپێی ئەو بڕیارە بەبۆنەی یارییە ئۆڵۆمپیەکانەوە کە لە هاوینی 2024 لە پاریس بەڕێوەدەچێت

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا هیوادارە ” ئاگربەستی ئۆڵۆمپی” بسەپێنێت کە بەپێی ئەو بڕیارە بەبۆنەی یارییە ئۆڵۆمپیەکانەوە کە لە هاوینی 2024 لە پاریس بەڕێوەدەچێت، کردەوە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕابگیرێت، ئەم ئاگربەستە نوێنەرایەتی نەریتێک دەکات لە یارییە دێرینەکاندا و ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی.

بەڵام پاریس خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە دەکات، دوای هێرشەکەی 22ى  ئازاری ڕابردوو کە هۆڵێکی کۆنسێرتەکانی مۆسکۆی کردە ئامانج و لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە بانگەشەی بۆ کرا.

بەڵام بابەتەکە لە مەترسییە ئەگەرییەکانی دەوڵەتی ئیسلامیدا ناوەستێت، بەو پێیەی پاریس پێی وایە کە هەڕەشەی ڕووسیا گەورەترین تەحەدای ئەمنی خۆی لە پێش دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا دروست دەکات.

ڕۆژئاوا لە مێژە مۆسکۆی تۆمەتبار کردووە بەوەی ڕێز لە ئاگربەستە ڕاگەیەندراوەکان ناگرێت

هەرچەندە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بەڵێنی ئامادەیی خۆی دا بۆ تاوتوێکردنی هەر پێشنیارێک یان دۆسیەیەکی مشتومڕاوی لەگەڵ ڕۆژئاوا، وتیشی بەڵام لە وەڵامی بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی فەرەنسادا، ناتوانرێت باس لە گەرەنتی پێشوەختە بکرێت سەبارەت بە ئاگربەستی ڕاستەقینە لەسەر زەوی.

ڕۆژئاوا لە مێژە مۆسکۆی تۆمەتبار کردووە بەوەی ڕێز لە ئاگربەستە ڕاگەیەندراوەکان ناگرێت، لەوانە لەشکرکێشی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر جۆرجیا لە ساڵی 208 کە هاوکات بوو لەگەڵ ئۆڵۆمپیادی پەکین، لکاندنی بە زۆرەملێی نیمچە دوورگەی کریمیا لە ساڵی 2014 لە کاتی یارییەکانی زستانەی سوچی.

سەبارەت بە ئۆڵۆمپیادی 2024، وڵاتان لە کۆمەڵەی گشتی بە کۆی دەنگ دەنگیان لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاگربەستی ئۆڵۆمپیاد دا و وڵاتانی سوریا و ڕووسیا دەنگەکانیان پاراست.

یەکێک لە مەترسییە نزیکەکان کە پاریس ترسی هەیە ڕووبدات ئەوەیە کە سێباستیان لێکۆرنو وەزیری بەرگری فەرەنسا ئاشکرای کرد کە سیستەمی چاودێری ئاسمانی ڕووسیا هەڕەشەی لێدانی فڕۆکە جەنگییەکانی فەرەنسی کردووە کە لە کاتی دەوریەیەکدا لە ناوچەیەکی ئازادی نێودەوڵەتی بەسەر دەریای ڕەشدا دەسوڕانەوە.

لە شوباتی 2024، وەزیری بەرگری فەرەنسا ئاشکرای کرد کە نزیکەی 100 کارلێکی ئەلیکترۆنی شەڕانگێزانە لە مۆسکۆوە سەرچاوەیان گرتووە، لەنێویاندا 70 کارلێکی ئاراستەکراوی ئامانجە ئەوروپییەکان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا