وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی كوتانی فرە ڤاكسین رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەستی بە هەڵمەتێكی نوێی كوتانی فرە ڤاكسین بۆ منداڵان لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان كردوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەڵمەتی 10 رۆژەی كوتانی فرە ڤاكسین لە 18-12 ەوە بۆ ئەو منداڵانە دەستیپێكردوە كە پێشتر ڤاكسینیان وەرنەگرتوە، هەروەها داواش لە دایك و باوكان دەكات بۆ پاراستنی منداڵەكانیان لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان، بەشداری لە هەڵمەتەكەدا بكەن و ئەركی خۆیان لە بەرامبەر منداڵەكانیان جێبەجێ بكەن.

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی گرنگی هەڵمەتەكەوە رایگەیاندوە: ئەم هەڵمەتە یارمەتیدەرێكی گەورەیە بۆ پاراستنی منداڵ و نەوەكانی داهاتو لەو نەخۆشییە پەتایی و گوازراوانەی كە تەنها بە كوتان خۆپارێزییان لێ دەكرێت.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی تەندروستی لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانیش دەكات، بۆ هاندانی هاووڵاتیان لەسەر كوتانی منداڵەكانیان لە رێگەی راگەیاندنەكانیانەوە بەشداری لە هەڵمەتەكەدا بكەن و پەیامی تەندروستیی تایبەت بە هەڵمەتی كوتانی فرە ڤاكسین بڵاو بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا