خامنەیی: دەسەڵاتی ئێران چەندین سەرکەوتنی تۆمارکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، “هەندێک کەس وا باس لە کێشەکان دەکەن وەک ئەوەی دەسەڵاتی حکومڕانی ئێران هیچ دەستکەوتێکی بەدینەهێنابێت”.

لەمیانەی وتاردانی ڕاستەوخۆ لەڕێی ڤیدیۆوە بۆ لایەنگرانی لە قوم، خامنەیی ئاماژەی بەوەکرد، “دەسەڵات دەیان سەرکەوتنی تۆمارکردووە و پێویستە خەڵک و ئەو کەسانەی پشتگوێی دەخەن ئاگاداربکەینەوە لەم سەرکەوتنانە”.

لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە خامنەیی ئاماژەی بەوەکرد، “دانوستان و مامەڵەکردن لەگەڵ دوژمن بابەتێکی دیکەیە، بەڵام ئێمە خۆمان ڕادەستی ڕق و گوفتاری دوژمنان ناکەین”.

وتیشی: هەندێک کەس لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەشێوازێکی نەرێنی کار لەسەر هیوای گەنجان دەکەن، نابێت ڕێگە بدەین بە ڕوودانی ئەمە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هاوڵاتییانی ئێران بەدەست نزمی بەهای تمەن و کەمی کار و سەختی دۆخی کۆمەڵایەتی و چەندین کێشەی دیکەوە دەناڵێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا