لە كۆریای باكور بەهۆی درامایەكەوە كەسێك گولە باران كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتدارانی كۆریای باكور هاوڵاتییەكیان گولە باران كرد ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەی نایاسایی و لە رێگەی فلاشمیمۆرییەوە زنجیرە درامایەكی فرۆشتووە.

هاوڵاتییەكە پیشەی خوێندكارەو لە رێگەی فلاشمیمۆرییەوە زنجیرە درامای سكوید گەیمی بە چەند هاوڕێیەكی خۆی فرشتووە، ئەو كارەش لە كۆریای باكور بەكارێكی نایاسایی دانراوە.

بەپێی یاسای ساڵی 2020ی كۆریای باكور، ئەو خوێندكارەی قاچاخچێتیەكەی كردووە بۆیە گولەباران كراوە. ئەوەش بۆ یەكەمجارە ئەو یاسا نوێیە لەو وڵاتە جێبەجێ بكرێت.

هاوكات دەسەڵاتدارانی كۆریای باكور ئەو كەسەش كە فلاشەكەی كڕیووە بە زیندانی هەتا هەتایی سزاداوەو پێنج خوێندكاری دیكەش كە تەماشای دراماكەیان كردبوو بۆ ماوەی پێنج ساڵ سزا دراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا