سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیستی مووچەی مانگی سێ پاش کۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچە لە هەفتەی داهاتوو ئامادەدەکرێت و رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمیی پارتی رایگەیاندووە، پاش دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ دەکرێت و رەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامادەکردنی لیستی مووچەی چەند رۆژێکی کەمی پێویستە و دواتر بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت و پاش وردبینی لیژنەی دارایی وەزارەتی دارایی عێراق، پارەکە خەرجدەکرێت.

رۆژی 24-3-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نوسراوێکەوە داوای لە تەواوی وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکانی حکومەت کرد کە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی ئادار، لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش بنێرن بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدای بکەن.

لە نوسراوەکەدا هاتبوو، “ئاگاداری سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان دەکەین هاوتەریب لەگەڵ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 3ـی 2024، لیستێکی دیکە ئامادە بکەن کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدابێت لەکاتی شایستەیان لەسەر ئاستی وەزارەت ئاراستە بکرێت بۆ کاری پێویست.”

لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن، لەو ژمارەیە 751 هەزار 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. مانگانە حکومەت بۆ پێدانی مووچەیان، زیاتر لە 900 ملیار دیناری پێویستە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا