فەرماندەیەکی سەربازی ”مەترسیی گەورە” لەسەر هەرێم ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحییەکان رایگەیاند: ئەو بڕیارانەی پێشتر دادگای فیدراڵیی داویەتی هەر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان، نوێنەرایەتییەکان هەرێم لە دەرەوەی وڵات، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پرسی دابەشکردنی مووچە بڕیاری سەرەتایین و شتی زیاتر بەڕێوەیە.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحییەکان لەبارەی دۆخی کورد لە کەرکووک پاش هەڵبژاردنەکانی ئەو پارێزگایە لە دیدارێکی تایبەتی پۆڵەتیک پرێسدا ئاشکرایکرد، “دەبوو کورد بە یەک لیست بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی بکردایە لە کەرکووک، چونکە ئەوکات دەتواندرا دەنگی پێویست بۆ دیاریکردن و یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگار بەدەستبهاتایە”.

دەشڵێت: تا ئێستا وەک پێویست نەتواندراوە کوتلەیەکی یەکگرتووە لەنێوان یەکێتی و پارتی لە کەرکووک پێکبهێندرێت و یەک کاندیدیان هەبێت بۆ پارێزگار.

عەمید سەرحەد قادر باسی لەوەشکرد، کورد لە کەرکووک ژمارەی کورسییەکانی رووی لە زیادبوون کردووە، بەڵام لەرووی ژمارەی دەنگەوە، دەنگی کورد لەو پارێزگایە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشووتر کەمیکردووە.

باسی لەوەکرد، باروودۆخی کەرکووک و هەرێم لە عێراق بەشێوەیەکی گشتیی بە ‘باش’ نازانێت و پێشبینی دەکات “شتی زۆر خراپتر بەدوای ئەم بڕیارانەی دادگای فیدراڵیی عێراق دا بێت دژی قەوارەی هەرێم”

هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ئەو بڕیارانەی پێشتر دادگای فیدراڵیی داویەتی هەر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان، نوێنەرایەتییەکان هەرێم لە دەرەوەی وڵات، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پرسی دابەشکردنی مووچە بڕیاری سەرەتایین و شتی زیاتر بەڕێوەیە”.

بە ووتەی بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەوەوە ناوەستن و “لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا دادگای فیدراڵی داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵێک حزب و پارتی سیاسیی هەرێم بکات، یاخوود کۆمەڵێک فەرماندەی سیاسی و سەربازیی لەلایەن دادگاوە داوابکرێن و دۆسیەیان بۆ بکرێتەوە”.

هۆکارەکەی بۆ پەرتەوازەیی نێوماڵی کوردی گەڕاندەوە و دەڵێت، “دادگای فیدراڵی ئەو هەلەی قۆستۆتەوە و ئەگەر یەکێتی و پارتی یەکگرتوو نەبن، ئەوا بڕیاری زیاتر دژی قەوارەی هەرێم دەدرێت و ئەو دوو حزبە زەرەرمەندی سەرەکی دەبن”.

عەمید سەرحەد قادر لەکۆتایی دیدارە تایبەتەکەی پۆڵەتیک پرێس ئاماژەی بەو گۆڕانکارییە سیاسیی و کارگێڕیانەکرد کە لە ماوەکانی پێشوودا لە شاری سلێمانی کران و دەستخۆشی خۆی بۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان نارد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا