دادگای فیدڕاڵی دواین بڕیار لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی عێراق دواین بڕیار لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقەوە بدات.

بەپێی هەواڵ و زانیاری میدیا عێراقییەكان كە لەزاری سەرچاوەی ئاگادارەوە دەستیان كەوتووە ئەوەی دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕەتناكاتەوەو ئەو ئەنجامانەی كە ئێستا هەیە وەك خۆی پەسەندیان دەكات.

رۆژی 10ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانیش لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە، بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق تانەیان لە پرۆسەكەداو ئەنجامەكانیان رەتكردەوە.

چاوەڕوان دەكرێت دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمانی نوێی عێراق یەكەمین كۆبونەوەی خۆی ئەنجام بدات و دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، كار بۆ دیاریكردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا