بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەباتی یەكێتی لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەكی گەشترە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لەدیدارێكدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەرێنیی نەتەوەیەكگرتووەكانی كرد لە بەرامبەر هەوڵ و هاریكارییەكانیان لە پرۆسی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و جەختی لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

لەدرێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسی، پرسی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بەرپرسیارانە كرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵك.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی كۆی پرسەكانەوە روونكردنەوەیدا و ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كە گوزارشت لە واقیعی هەرێمی كوردستان بكات.

وتیشی، دەبێت هەڵبژاردن ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی دیموكراسی و سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

لە بەشێكیتری قسەكانیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، خەباتی یەكێتی لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەكی گەشترە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان، لەو چوارچێوەیەشدا لە گفتوگۆكانمان بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەگەڵ بەغداد لەسەر هێڵین و دەمانەوێت ژیان و گوزەرانی خەڵك لە هەموو ململانێكان بپارێزین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا