سودانی 25 بەڕێوەبەری گشتی لە كارەكانیان دووردەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە فەرمانێك، بەیەكجار 25 بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەكانی حكومەت دوور خستەوە.

نووسراوەكە واژووی حەمید نەعیم ئەلغزی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی لەسەرە و تێیدا نووسراوە ،لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و دوای ڕەزامەندی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەركی 25 بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەكانی حكوومەت كۆتایی پێ هێنرا.

ئەم فەرمانە ئیداریە لەگەڵ بڕیارەكەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران دێت، لە كۆبونەوەكەیدا كە لە 2ی ئایاردا بەڕێوەچو، پاكێجێكی فراوانی بڕیارەكانی چاكسازی كە بریتی بو لە پەسەندكردنی دورخستنەوەی نزیكەی 60 بەرپرس بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتە جیاجیاكان، وەك بەشێك لەوەی كە بە یەكەم قۆناغی پرۆسەی گۆڕانكاری گشتگیر لە پۆستەكانی بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە وڵاتەكەدا ئەنجامدەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا