پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە هەولێر رایگەیاند، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک لە خاوەن یەکەی نیشتەجێبوونی دەشتی بەهەشت لەشاری هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجام دا.
بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس ئەمڕۆ پێنجشەممە15ی شوبات، ژمارەیەک لە خاوەن یەکەی نیشتەجێبوونی دەشتی بەهەشت لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەیان ئەنجام داوە و ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی بڕە پارەیەکی زۆریان داوە و ماوەی 11 ساڵە چاوەڕوانن یەکەکانیان وەربگرن تائێستا وەریانگرتووە، داوا دەکەن پڕۆژەکە تەواوبکرێت و یەکەکانیان وەربگرن.
ئاماژەیان بەوەکرد، چەندین چیرۆکی تراژیدی بەهۆیەوە ڕوویانداوە، چەندین هاوڵاتی هەیە خانووی فرۆشتووە پارەکەی بە یەکەکە داوە و لە خانووی کرێدایە، هەروەها هاوڵاتی هەبووە گیانی لەدەستداوە.
ڕوونیانکردەوە، چەندین جار گردبوونەوەیان کردووە و داوایان لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کردووە، ئەمڕۆش لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجام داوە و تا ئەوکاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت بەردەوام دەبن.
جەختیانکردەوە، هەروەها داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن بێن بەدەم داواکارییەکانیانەوە، چونکە تائێستا هیچ کەسێک بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەهاتووە.