دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ جارێکی دیکە دادبینی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ رێککەوتی 11-2-2024 دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی شووباتی 2024، دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بدات بەڵام دادگاکە بڕیارەکەی بۆ رێککەوتی 11-2-2024 دواخست.

سکاڵاکە تا ئێستا هەشت دادبینی بۆ ئەنجامدراوە، دواین جاریان لە رۆژی یەکشەممە 4ـی شووباتی 2024 بوو کە دواخرا بۆ 11ـی شووبات.

سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەینی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، لایەنی سکالاکار داوای بەنادەستووریناساندنی مادەکانی 1،9،15،22 و 36 دەکەن.

ئەو مادانەی داوادەکرێت بە نادەستووری بناسێندرێن:

ماددەی 1: ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان – عێراق لە 111 کورسی پێکدێت.
مادەی 9: هەرێمی کوردستانی عێراق بە یەک بازنەی دەنگدان دادەنرێت.
مادەی 15: لە هەرێمی کوردستان سەنتەرەکانی هەڵبژاردن تۆماری ناوی دەنگدەران بە ریزبەندی پیتە ئەبجەدییەکان ئامادە دەکەن.
مادەی 22: هەموو قەوارەیەکی سیاسی لە هەرێم مافی تۆمارکردنی لیستی تایبەتی هەیە بەمەرجێک %30 بەربژێرەکانی لە رەگەزی مێ بن.

مادەی 36: تایبەتە بە کورسی کۆتاکان و تێیدا هاتووە؛ پێنج کورسی کلدان، ئاشووری و سریانییەکان تەرخان دەکرێت و پێنج کورسی بۆ تورکمانەکان و یەک کوورسیش بۆ پێکهاتەی ئەرمەن تەرخان دەکرێت و بەربژێرانی سەرجەم پێکهاتە کۆتاکان رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا