پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم پێداچونەوە بەو بڕوانامانەدا دەکات کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستھاتوون.
وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پێداچونەوە بە بڕوانامەکانی کرد کە لە دەرەوەی مۆڵەتی خوێندن لە نێوان ساڵانی ( 2013 تا 2019 ) بەدەستھاتوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا گشتاندنی تایبەت بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بکرێت بۆ ئەوەی لە رووی زانستی وکارگێڕی و دارایی و یاساییەوە ھەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستە ھەڵسەنگاندنەکە بە ڕاپۆرتێک بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران تا بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.