پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد مونیب، پارێزەرە میسڕییەکەی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق سیناریۆی دەستگیرکردنی سەدام بەدرۆدەخاتەوە و راستی رووداوی دەستگیرکردنەکە دەخاتەڕوو.
بەپێی قسەکانی محەمەد مونیب، لە یەکێک لە سەردانەکانیدا بۆلای سەدام حسێن لەو کاتەی لە زینداندا بووە سەدام پێیوتووە، “دەستگیرکردنەکە بەشێوازێکی جیاواز لەوەی هێزەکانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، ئەنجامدراوە”.
بەپێی سیناریۆکەی سەدام حسێن بۆ مونیبی باسکردووە، “ئەو کاتەی دەستگیرکراوە لەسەر جێگە خەوەکەی بووە و لەتەنیشت ئەو چەکەی هەمیشە پێیبووە لە خەودا بووە و کاتێک بەئاگاهاتووەتەوە هێزەکانی ئەمریکا بەچەکەوە لە دەوری بوون”.
مونیب جەختی لەوەشکردەوە، “سیناریۆکەی پۆڵ بریمەر لەبارەی ئەوەی گوایە سەدام حسێنیان لەناو چاڵێکدا دەستگیرکردووە، درۆیە و هەڵبەستراوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتریش پۆڵ بریمەر جەختی لە سیناریۆی دۆزینەوەی سەدام حسێن کردەوە لە چاڵێکدا لە کێڵگەیەکی نزیک لە تکریت.