وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە20ی کانونی دووەم، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، بەمەبەستی سەرکۆنەکدنی هێرشەکەی سەر هەولێر ڕۆژی یەکشەممە21ی کانونی دووەمی 2024، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وەزارەتی پەروەردە، خولەکێک ڕاوەستان لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە،” بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی تاوانی هێرشکردنە سەر هەولێری پایتەخت لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بۆ  ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و بریندارەکانی ، ڕۆژی یەکشەممە 21ی 1ی 2024 ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وەزارەتی پەروەردە ، خولەکێک ڕاوەستان لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام دەدرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن وتارێک پێشکەش بکەن لەبارەی ئەو ستەم و تاوانە کە هیچ بیانوویەکی نەبووە و نییە، هەروەها جەخت لە گەیاندنی پەیامی خۆراگریی و ئیرادە بەرزی کوردستانیان و ئاشتیخوازی بکەنەوە”.

لەکاتێکدا، شەوی 15ی کانونی دووەمی 2024، ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی هەولێر و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا