یەکەم لێدوانی فەرمی تورکیا لەسەر روداوی هێرشکردنەسەر خێزانە کوردەکە

پۆڵەتیک پرێس

عەلی ئیحسان، پارێزگاری مێرسین رەتیکردەوە هیچ پاڵنەرێکی رەگەزپەرستانە لەپشت رووداوی هێرشکردنەسەر خێزانە کوردەکە هەبووبێت و وتی: ئەم بابەتە بەشێوەیەکی هەڵە و چەواشەکارانە باسی لێوەکراوە.

عەلی ئیحسان لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەمبارەیەوە قسەی لەسەرکراوە دوورە لەراستییەوە و هۆکاری سەرەکی پشت رووداوەکەش پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە و لەوەوە مشتومڕ دروستبووە.

بەپێی قسەی پارێزگاری مێرسین، رووداوەکە لەنێوان خێزانێکی کورد و سێ دانیشتووی شارۆچکەی بۆزیاز روویداوە و ئەو سێ کەسە هێرشیان کردووەتەسەر شۆفێری ئۆتۆمبێلە عێراقییەکە و برینداریان کردووە.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەو سێ کەسە لەئێستادا دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، هاوکات ئەو کوردەش کە برینداربووە لەنەخۆشخانەیەکی حکومی چارەسەری وەرگرتووە و رۆژی هەینی نەخۆشخانەکەی جێهێشتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە تیایدا خێزانێکی کورد کە بەمەبەستی گەشتکردن بەرەو تورکیا چووبوون لەسەر رێگەی سەرەکی شاری مێرسین لەلایەن چەند هاوڵاتییەکی تورک رووبەڕووی سوکایەتی و نەفرەت و ئەشکەنجەدان بوونەوە، بەهۆیەوە سەرۆکی خێزانەکە و کوڕەکە تەمەن 12 ساڵەکەی بریندار بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا