وەزارەتی دارایی: نزیكەی 190 هەزار فەرمانبەر بەشدارییان لە پڕۆژەی “هەژماری من” كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، زیاتر لە شەش هەزار فەرمانبەر كارتی بانكییان لە رێی پڕۆژەی “هەژماری من” وەرگرتووەتەوە، هاوكات نزیكەی 190 هەزار فەرمانبەر بەشدارییان لە پڕۆژەی “هەژماری من” كردووە.

رۆژی دووشەممە (15 ی كانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، قۆناغی یەكەمی كارەكانی پرۆژەی “هەژماری من” لە سنووری پارێزگای هەولێر لە قۆناغی كۆتاییدایە و لەماوەی چوار مانگی رابردوودا نزیكەی 190 هەزار فەرمانبەر لەسنووری پارێزگای هەولێر بەشدارییان لە پرۆژەی “هەژماری من” كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، زیاتر لە شەش هەزار فەرمانبەر كارتی بانكیان لە رێی پرۆژەی “هەژماری من” وەرگرتووەتەوە، هەروەها مانگی رابردووش نزیكەی سێ هەزار فەرمانبەر لە رێی “هەژماری من” مووچەیان وەرگرتووە.

هەروەها لە ئێستادا نزیكەی 50 ئامێری راكێشانی پارە (ATM) لە شاری هەولێر هەن و ژمارەشیان لە زیادبووندایە، پێنج بانكی تایبەت بەشدارن لە پرۆسەكە كە بریتین لە؛ ئارتی بانك، جیهان، بانكی ئاشوور، بانكی ئەهلی عێراقی و بانكی بیبی ئەی سی، كە سەرجەم مەرجەكانیان تێدایە و لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە پەسەندكراون و چەندین بانكی تریش لەسەر هێڵن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستا پرۆژەی دروستكردنی “هەژماری من” بەبێ هیچ كێشە و ئاستەنگێك بەڕێوەدەچێت و ئامادەكاریەكان بۆ دەستپێكردنی پرۆژەی “هەژماری من” لە پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی لە قۆناغی كۆتاییدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا