هادی عامری جارێکی تر داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق بە بەرپرسیار دەزانن لە پشتگوێخستن و چاوپۆشی کردن لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لەبارەی دەرکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: دووپاتی دەکەینەوە کە بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، بووەتە ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی گەلی عێراق و پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەری عێراقە.

ڕاشیگەیاند، حکومەتی عێراق بە بەرپرسیار دەزانن لە پشتگوێخستن و چاوپۆشی کردن لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لەبارەی دەرکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

ھادی عامری لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیشی خستووەتەڕوو: بە توندی سەرکۆنەی ئەو تاوانە قێزەوەنە دەکەین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمریکا بۆسەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدای پایتەخت ئەنجامی داوە و بەھۆیەوە فەرماندەی حەشدی شەعبی، ئەبو تەقوا سەعیدی و پاسەوانەکانی کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا