پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جارێكی دیكە دانیشتووانی گوندی بێستانسوور دەستیان بەگردبونەوە و خۆپیشاندان كردەوە دژی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا و کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی.
ئەركان عەزیز، نوێنەری دانیشتووانی گوندی بێستانسوری سەرناحییەی عەربەت بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند “لەئێستادا دەستمان بەگردبونەوە و خۆپیشاندان كردووەتەوە، لە ئەگەری دانانی پێوەری زیرەك بۆ گوندەكەمان ئاوی شارەزوور و عەربەت دەبڕن، بەهیچ شێوەیەك رێگە بەكەمكردنەوەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بۆ 18 كاتژمێر نادەین”.
وتیشی”لەئێستادا كارەبای گوندی بێستان سور بڕدراوە، پرۆژەی ئاوی عەربەت، شارەزور و هەڵەبجەی لەسەرە ئاوەكەش گیراوەتەوە، بەوهۆیەوە كێشەمان بۆدروستبووە، ئێمەش دوای چاكردنی كارەباكە دەكەین، تا كێشەكەشمان بۆچارەسەر نەكرێت لە خۆپیشاندان بەدەوام دەبین”.
بەوتەی ئەو نوێنەرەی دانیشتووانی گوندی بێستانسور، لە ئەگەری دانانی پێوری زیرەك، دەبێت بەشێك لە بودجەی ئاوەكە بگەڕێنرێتەوە بۆ گوندەكە و لە خزمەتگوزاریدا خەرج بكرێت، ئەگەرنا ناچاردەبین ئاوی شارەزوور و عەربەت ببڕن، بەوەش زیانێكی زۆر بەرجوتیارانی سنورەكە دەكەوێت.