بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەیامێکی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پار‌ێزگاکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پەیامێکی پیرۆزبایی و سوپاسگوزاری بۆ هاوڵاتییانی کوردی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کەرکووک بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، “دەبێت قۆناغی نوێی كاركردنمان، هەنگاونان بێت بە ئاڕاستەی قووڵكردنەوەی ئاشتی و ئاوەدانیی زیاتر لە ناوچەكە، دەست بە چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالەوە بگرین و رێز لە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان بگرین”.

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، “سوپاسی تایبەتی دەنگدەرانمان دەكەین لە هاونیشتمانیان و سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانیتر كە هاوپەیمانیی كەركووك هێز و ئیرادەمانەیان هەڵبژارد، دڵنیاتان دەكەم لەجێی ئومێدی ئێوە و دڵسۆزیتاندا دەبین. هەروەها هەوڵ و شەونخونی كادرانمان بەرزدەنرخێنین لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدان و پێزانینیان ئاڕاستە دەكەم”.

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

کوردستانیانی خۆشەویست لە کەرکووك، خانەقین، مەندەلی، مەخموور ،دەشتی نەینەوا، شەنگال و دووزخورماتوو، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنتان لێدەكەم و شانازی بەو رۆحییەتە نەتەوەیی و نیشتمانییەتانەوە دەكەم كە لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان نیشانتاندا و شانازییەكی ترتان لەمێژوودا نووسییەوە.

دووپاتكردنەوەی كوردستانیبوونی ناوچە دابڕێنڕاوەكان و هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك نوێنەری راستەقینەی خۆتان، وانەیەكی مێژووییە و لەبیری ناكەین. ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئێمەیە بەرامبەر دڵسۆزیتان وەفاداربین و بارتەقای خۆڕاگریتان، خزمەتتان بكەین. ئەوەی سەرۆك مام جەلال بۆ كەركووكی كرد لە خزمەتكردن و قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان، درێژەی پێدەدەین و بەشوێنپێی ئەودا هەنگاو دەنێنین.

‏‎سوپاسی تایبەتی دەنگدەرانمان دەكەین لە هاونیشتمانیان و سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانیتر كە هاوپەیمانیی كەركووك هێز و ئیرادەمانەیان هەڵبژارد، دڵنیاتان دەكەم لەجێی ئومێدی ئێوە و دڵسۆزیتاندا دەبین. هەروەها هەوڵ و شەونخونی كادرانمان بەرزدەنرخێنین لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدان و پێزانینیان ئاڕاستە دەكەم.

دەبێت قۆناغی نوێی كاركردنمان، هەنگاونان بێت بە ئاڕاستەی قووڵكردنەوەی ئاشتی و ئاوەدانیی زیاتر لە ناوچەكە، دەست بە چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالەوە بگرین و رێز لە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان بگرین، پێکەوە لەگەڵ برا عەرەبەکانمان بە شیعەو سونە، برا تورکمان و هەموو نەتەوە و پێکهاتە رەسەنەکانی تر کاربکەین بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر کە خەڵكە خۆشەویستەكەمان چاوەڕێی خزمەتی زیاتر و ژیانێكی شایستەترمان لێدەكەن و ئێمەش بەڵێن دەدەین کە درێغی نەکەین و لەخزمەتیاندابین.
پێکەوە بەرەو خزمەتی زیاتر و سەرکەوتنی گەورەتر.
‏‎برا و دڵسۆزتان
‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا