400  هەزار کرێکار لە عێراق بەبێ كاركردن موچە وەردەگرن

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، 400 هەزار كرێكار لەكۆمپانیاحكومییەكانی عێراق بەبێ ئەوەی كاربكەن موچەو مینحە وەردەگرن.

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە  رۆژنامەی سەباحی  ڕایگەیاندووە، لە کۆی 173 کۆمپانیای حکومی لەعێراق تەنها لە  28 ٪ یان  کار دەکەن و لە 72 ٪  ئەو کۆمپانیانە بێكارن و لەزیاندان ئەوەش وایكردووە کە نزیکەی 400 هەزار کرێکاری ئەوكۆمپانیا حكومیانەی عێراق مانگانە موچە وەربگرن بەبێ ئەوەی كاری بەرهەمدارئەنجام بدەن.

دەشڵێت، لە ساڵی 2003 وە چالاکی بەرهەمهێنانی کەرتی حکومی ڕاگیراوە و پشتگوێ خراوە بەتایبەت ئەو کۆمپانیایانەی پەیوەستن بە کەرتی نەوت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكاری كارنەكردنی كرێكارو كارمەندانی كۆمپانیا حكومییەكان  خەمساردی خۆیان نیە بەڵكو خەمساردی بووە لەسیاسەتی ئابوری نەوتدا و پشتگوێ خستنی كۆمپانیاكانی ئەو بوارە لەعێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا