ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق هەمواركردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵیی تاوتوێ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، هەمواركردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێ دەكات و ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێویستە لە هەموارە نوێیەكەدا تایبەتمەندیی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگیرێت.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە، 24-12-2023، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەرۆكایەتیی دادوەر فایەق زێدان، 13ەهەمین كۆبوونەوەی كرد. سەرۆكی ئەنجوومەنەكە پیرۆزبایی لە سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیی دادوەریی كرد، بە بۆنەی دامەزراندنیان بەشێوەیەكی هەمیشەیی، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی لەسەر پەیڕەوی ئەركی دادوەریی بۆ خواستن.

ئەنجوومەنەكە پلەبەرزكردنەوەی ژمارەیەك دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی و پێدانی پۆستە دادوەرییەكانی پەسەندكرد. هەروەها پرۆژەی هەمواركردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی تاوتوێكرد، بنەما سەرەكییەكانی هەمواری پرۆژەكەی پەسەندكرد، بڕیاریدا دووبارە لێكۆڵینەوە لەبارەی مادەكانی هەمواركردنەوە بكرێت، بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داهاتوودا تاوتوێ بكرێت.

دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە یاساكە بە شێوەیەك هەمواربكرێتەوە بەرژەوەندیی باڵای عێراق بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە بپارێزرێت و تایبەتمەندیی هەرێمی كوردستانیش لەبەرچاو بگیرێت.

بەپێی دەستووری عێراق، بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق كۆتاییە و تانەیان لێنادرێت. دادگاكە لەرووی كارگێڕی و داراییەوە سەربەخۆیە، لە نۆ ئەندامی سەرەكی پێكهاتووە كە دوویان كوردن. جاسم محەممەد عەبود سەرۆكی دادگەكەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا