هەپەگە مانگی رابردوو 31 سەربازی توركیا لە هەرێمی كوردستان كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا 31 سەربازی توركیا لە هەرێمی كوردستان كوژراون و 10 گەریلاش شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە مانگی كانوونی دووەمی 2023 دا گەریلاكانیان 120 هێرشی جۆراوجۆریان دژی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و تیایدا 31 سەربازی توركیا كوژراون و سەربازێكیش بریندار بووە.

باسی لەوەشكردووە، 172 جار ناوچەكانی هەرێم بە فڕۆكە و هێلیكۆپتەری جەنگی بۆردومان كراون و 252 جاریش سەنگەرەكانی گەریلا بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی بۆردومان كراون، بەهۆیانەوە 10 گەریلا شەهیدبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا